شارپرێس:
لەناحیەی سەنگەسەری سنوری ئیدارەی راپەڕین، دوو برا کە تەمەنیان لەنێوان شەش تا 10 ساڵە، لە لەگۆماوێکدا خنکان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، تەرمی دوو منداڵ کە هەردوکیان بران بە ناوەکانی (
هامنۆ هێمن عبداللە ) تەمەن 10 ساڵ دانیشتوی ناحیەی سەنگەسەر و ( هێڤار هێمن
عبداللە ) تەمەن شەش ساڵ گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، کە لەناو گۆمێکی نزیک
باخەکەیان خنکاون ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، بە وتەی شایەتحاڵەکان "برا بچوکەکە
قولابی ماسی پێبوە و ویستویەتی ڕاو بکات، بەڵام کەوتۆتە ناو ئاوەکە، برا گەورەکەشی
ویستویەتی ڕزگاری بکات، لە ئەنجامدا هەردوکیان بەدوای یەکدا خنکاون.
پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی
و تەندروستی، تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە
ڕێکخراوە.