شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی
راگەیاند، کە پێشنیوەڕۆی دوێنێ لەناو دادگای سلێمانی لەدەستی هێزەکانی پۆلیس
هەڵات.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی
هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای ئەنجامدانی بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنی
ئەو تۆمەتبارەی دوێنی لەدادگای سلێمانی هەڵاتبوو، ئەمڕۆ 27ى 7ى 2027 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاى
سلێمانی دەستگیرکرا.
ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا
تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 267لەیاسای سزادان دەستگیرکراوە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.