مەسرور بارزانی داوایەک لەحکومەتی عێراق دەکات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1079 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسرور بارزانی داوا لەحکومەتی عێراق دەکات بەشی دەستوریی هەرێمی کوردستان لە نەوتی ناوخۆیی عێراق دابین بکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت،" جەختمان لە مافی دەستوریی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ وەرگرتنی بەشی خۆی لە نەوتی تەرخانکراو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ لەسەر ئاستی عێراق بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوان ".

ئاماژەی بەوەشکرد،" هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری و پلاندانانم ڕاسپارد بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان، تێڕوانینی یەکگرتوی حکومەت و خشتەی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 ئامادە بکەن ".