شارپرێس:
لەکاتێکدا شەش دەوڵەتی عەرەبی بەرەیەکی یەکگرتویان
بۆ داکۆکیکردن لەسعودیه ڕاگەیاند، هێرشێکی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکاو سعودیە لەناوخاکی
عێراقدا پێگەکانی حەشدی شەعبی کردە ئامانجو بەهۆیەوە 20 چەکدار کوژران، ئەمەش دۆخی
ئەمنیی ناوچەکەی گەیاندوەتە لێواری تەقینەوە.
شەش دەوڵەتی عەرەبی كه بریتین له(کوهیت، بەحرەین،
قەتەر، میسر، یەمەنو مەغریب) لەبەیاننامەی فەرمیدا داکۆکی خۆیان بۆ مافی سعودیە لەبەرگریی
لەخۆییو پاراستنی سەروەریی خاکەکەی دوپاتکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دامەزراوە نەوتییەکانی
ڕیازو ناوچەی ڕۆژهەڵاتى ئهو وڵاته لەڕۆژانی ڕابردودا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە
لەناوخاکی عێراقەوە هێرشیان کرایەسەر.
ئهو شهش وڵاته عەرەبیه ڕایانگەیاندوه،
"ئاسایشی سعودیە بەشێکی سەرەکییە لەسیستمی ئاسایشی نیشتمانی عەرەبیو تێکدانیشى
هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی وزەی جیهانیی، بۆیه بهههموو توانامانهوه بهرگریى لهسعودیه
دهكهین".
لەپەرەسەندنێکی مەیدانی تونددا، فەرماندەیی ناوەندی
ئەمریکا (سێنتکۆم)و وەزارەتی بەرگریی سعودیە دوێنێ چوارشهممه ڕایانگەیاند، هێزە
ئاسمانییەکانیان بەهاوبەشی هێرشێکی چڕو جۆری-یان کردوەتەسەر چەندین پێگەی گروپە چەکدارەکانی
سەر بەئێران لەناوەوەی خاکی عێراقدا.
لەلایەکی دیكهوه، دەستەی حەشدی شەعبی لەعێراق
پشتڕاستیکردەوە، بارەگاکانیان لەحەوت پارێزگای جیاوازی عێراق کەوتونەتەبەر هێرشی فڕۆکە
جەنگییەکان، کەتێیدا 20 چەکداریان کوژراونو 32ی دیكهش برینداربون، ئەم پەرەسەندنە
ئەمنییەش دوای ئەوەدێت، وڵاتانی کەنداو داوایان لەحکومەتی عێراق کردبوو، ڕێوشوێنی
توند بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لەبەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ.
