شارپرێس:
لهدواى هێرشه قورسهكهى سعودیهو ئهمریكا بۆ سهر 10 پێگهى حهشدى شهعبى لهحهوت پارێزگاى عێراق، گروپە چەکدارەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی یهكجاریى سەردانی زەیدی بۆ سعودیە دهكهنو ئهمهشیان بەستوهتهوه بەڕاگرتنی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک. چهند سەرچاوەیهكى نزیک لەحەشدی شەعبی دەڵێن، گروپە چەکدارەکان توانای هێرشکردنەسەر سعودیەیان نییە هاوشێوهى ئهوهى ئهو وڵاته لهعێراق ئهنجامیدا، ئەگەرنا پێشتر ئەمەیان دەکرد بەهۆی هەڵوێستە دژبەرەکانی سعودیە بەرامبەر پرسى بهرهى مقاوهمه.
ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ ماڵپهڕى مهدا کردوەو دەڵێن، حکومەتی عێراق تائێستا نەیتوانیوە لێکۆڵینەوەیەکی یەکلاکەرەوە بکات لەوەی ڕیاز دەڵێت هێرشەکە لەخاکی عێراقەوە دەستیپێکردوەو بەغدا بهگوێرهى سەرچاوەکان، ڕێزی لەبەڵێنەکانی خۆی نەگرتوە بۆ ئاشکراکردنی لایەنە تێوەگلاوەکانو لێپرسینەوە لێیان، ئەمەش وایکردوه، تۆمەتە سعودییەکان بێوەڵامی یهكلاكهرهوهى عێراق بمێننەوە.
عەلی زەیدیی سەرۆکی حکومەتو فهرماندهى گشتیى هێزه چهكدارهكان، ڕێنماییدابوو بەدەزگا ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەبەئامانجگرتنی سعودیە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەخاکی عێراقەوە ههڵدرابون.
سەرچاوەکان دەپرسن، "ئیسرائیل سەرچاوەی ئەو فڕۆکانە ناناسێت کە هێرشیدەکەنەسەر، ئەی سعودیە چۆن زانیویەتی کە لەعێراقەوە ههڵدراون".
بهگوێرهى سەرچاوەکان، سەرکردەکانی ناو گروپە چەکدارەکان پێیانوایە، "لهههر كاتێكدا چونى زەیدیی بۆ سعودیە شەرمەزارییو عەیبەیەكى گهورهیه بۆ عێراقو دەبێت ئهو سهردانه بهیهكجاریى هەڵبوەشێنرێتەوە".
هەروەها گروپە چەکدارەکان، بهگوێرهى هەمان سەرچاوە، داوایان لەسەرۆکی حکومەت کردوە ڕاگرتنی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا ڕابگەیەنێت، بەو ناوەی حکومەت، "ناتوانێت خوێنی عێراقی بپارێزێت"، لەگەڵ ئەگەری دوبارەبونەوەی هێرشەکان لهوڵاتانى کەنداوەوە.
هەروەها سعود ساعدی پەرلەمانتاری فراكسیۆنى حقوق کە سێبەری سیاسیی (کەتائیبی حزبوڵڵا)یە، داوایکردوە، حکومەت وەڵامى توندى بۆردومانە سعودییەکە بداتهوهو قسهیهكى یهكلاكهرهوه بكات.
لەناو گەرمەی گۆڕینەوەی تۆمەتەکاندا، سەرچاوە نزیکەکان لەگروپە چەکدارەکان ئاماژه بهوهدهكهن، هێرشەکانی ئەمدواییە ڕەنگە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدرابێت، ئاماژەیان بەوەشکردوه، ئیسرائیل بارەگای لەبیابانی نەجەفو موسەننا لەبەرامبەر سعودیەدا دروستکردوە".
سەرچاوە ئەمنییەکان ژمارەی ئەو شوێنانەی بۆردومانکراون بە 10 بارەگا خەمڵاندوە کە دابەشبوون لەنێوان بەسرە، واست، کەرکوک، دیالە، کەربەلاو دەشتی نەینەوا، کە بهگوێرهى سەرچاوەکان ڕوبەڕوی توندترین هێرش بونەتەوە.
حەشدی شەعبی دوێنێ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بههۆى هێرشەكهى سعودیهو ئهمریكاوه، چەندین بارەگای فەرمی دەستەی حەشدی شەعبی لەچەند پارێزگایەکی عێراق کراونهته ئامانجو بههۆیهوه 20 كهس كوژراونو 32ى دیكهش بریندارن.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاندوه، لێدانە وردەکان لەعێراق ئەوانهى کردە ئامانج کە سوپای پاسدارانی ئێران ئاڕاستەی کردبون بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکاو ژێرخانی وزە لەسعودیە.
فەرماندەییەکە وتویهتى، "فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو سعودیە بهوردى هێرشیانکردەسەر چەندین پێگەی لۆجستیو پێگەی چەک کە سەر بەئێرانن لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق"، داواشی لەسوپای پاسدارانی ئێرانو لایهنگرهكانیان کردوه، "ئەم هێرشانە ڕابگرن بۆ ئهوهى وهڵامى دیكهى قورسترى ئەمریکا نهبینن".
لیوا ڕوکن تورکی مالیکی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕونیکردوهتهوه، لێدانەکان لەچوارچێوەی "مافی بەرگریی لەخۆمان بوه کە یاسای نێودەوڵەتی ڕێگهى پێداوین، ئێمه هەوڵى نانهوهى ئاژاوه نادهین، بەڵام وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدهینهوه کە ڕوبەڕومان ببێتەوە".
وەزارەتی بەرگریی سعودیە، لەڕۆژانی دوشەممەو سێشەممەی ڕابردودا، دوو بەیاننامەی دەرکردبوو دەربارەی تێکشکاندنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەخاکی عێراقەوە ههڵدرابونو هەوڵیانداوە دامەزراوە نەوتییەکان لەهەردوو ناوچەی ڕۆژهەڵاتو ڕیاز بکەنە ئامانج، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەستدرێژیانە لەلایەن گروپه چهكداره عێراقیهكانى لایەنگری ئێرانهوه جێبەجێکراون.
پێشتریش ڕاپۆرتێک ئاشكرایكردبوو، ئهمریكا چاوى لهسهر جوڵهى ژمارهیهك گروپى چهكدارى عێراقیه، بهدیاریكراوى نزیكهى (7 بۆ 10) گروپ ههنو پێشبینیدەکرێت، ڕاستەوخۆ لهگهڵ ههر هێرشێك بۆسهر سوپاى پاسداران، هێرش بۆسهر ئهم گروپانهش ئهنجامبدرێت، بهتایبهت دواى ئهوهى دهركهوت لهناو بارهگاى ئهو گروپانهى دوێنێ هێرشیانكرایهسهر، ڕاوێژكارانى سوپاى پاسداران بونیان ههیه.
چهند سەرچاوەیهكى ئاگادار زانیاریى ئهوهیان ئاشكراكردوه، ئێران گوشاری دروستکردوە بۆ ڕێگریکردن لەبەغدا لەڕاگەیاندنی ناوی ئەو گروپە چەکدارانەی کە تێوەگلاون لەپرۆسەی بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستانو دەرەوەی سنورەکان، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق نزیکبون لەئاشکراکردنی ئەو ناوانە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، بەرپرسانی باڵای ئەمنی هەوڵیانداوە لایەنی دیکە بدۆزنەوە بۆ تاوانبارکردنیان، بەشێوەیەکی ناڕون ئاماژەیان بەبونی (شانەی ئۆکرانی)و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لەئەندامەکانیان لەعێراق کردوە بهبێ هیچ ڕونكردنهوهو وردهكارییهكى زیاتر.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن، ئەم پێشهاتانە حکومەتی خستوهتە دوڕیانێکی زۆر ئاڵۆزەوە، لەلایەک عێراق پابەنده بەڕێگریکردن لەبەکارهێنانی خاکەکەی بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، لەلایەکی دیکەشەوە حکومەت ڕوبەڕوی فشاری گروپو هێزهكان دەبێتەوە بۆ ڕاگرتنی ڕێوشوێنەکانی کۆنتڕۆڵکردنی چەک، لەکاتێکدا کە خاکی وڵاتەکە بوەتە گۆڕەپانێکی کراوە بۆ یەکلاکردنەوەی حساباتى ناوچەییو ههرێمىو نێودهوڵهتیهكان.
ئەحمەد یاسری سەرۆکی ناوەندی عەرەبی-ئوسترالی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان پێیوایە، "ئەوەی ڕویداوە لەناو سیاقی ئەمریکیدا دێت، سعودیە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ عێراقی نەکردوەتە ئامانجو جەنگی دژی عێراق ڕانەگەیاندوە، پرۆسەکە هاوشێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەرپەرچدانەوانەیە کە سعودیە لەمدواییانەدا بۆ لێدانی فڕۆکەخانەی سەنعا ئەنجامیدا".
ئهو زیاتر لهوبارهیهوه باسى لهوهكردوه، "سعودیە تا توانای هەبوە هەوڵیداوە هیچ پاساوێک نەداتە ئیسرائیل لهبارهى دهوڵهتانى عهرهبیهوه، بەڵام بەردەوامبونی هێرشە ئێرانییەکان بۆسەر دەوڵەتانی عەرەبی، حکومەتە عەرەبییەکانی خستە شەرمەزارییەوەو گەورەترین شەرمەزاریش، لەئەنجامی وەستانی بەشێک لەهەناردەکردنی نەوت بوو".
ئهوهشى وت، "سعودیە لەساڵی 2019وە کێشەی لەگەڵ گروپە چەکدارەکان لهناوچهكه ههیه، بەتایبەت لەوکاتەوەی هێرشکرایەسەر کۆمپانیای ئارامکۆ کە حوسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان ڕاگەیاند، بەڵام هەواڵگریی سعودیە، دڵنیابوو لەوەی، ئەو فڕۆکانەی بۆردومانەکەیان ئهنجامداوه، لەباشوری عێراقەوە هاتبون، ئەمەش لەکاتی خۆیدا دەنگدانەوەی گهورهى دروستکرد، بۆیه ئهوان هەست بەمەترسی بونی ئەو گروپە چەکدارانە دەکەن".
ڕاپۆرتە ڕۆژئاواییەکان لەوکاتەدا وتبویان، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراقى ئاگادارکردوەتەوە لەوێنەی مانگە دەستکردەکان کە پشتڕاستیدەکەنەوە، ئهو فڕۆکانهى بۆردومانی سعودیهیان کردوە لەناوچەی (جەرف سەخهر)ەوە هاتون، کە کەتائیبی حزبوڵڵا کۆنترۆڵی بهسهر ئهو ناوچهیهدا ههیه.
ئاشكرابوه، گروپە چەکدارەکانیش لهژێر فهرمانى ڕاستهوخۆى ئێراندا، هەر نزیکبونەوەیەکیان لەگەڵ کەنداودا ڕەتكردوهتهوه بەتایبەت سعودیە، هەروەها ئەوان ڕێگرییانکردوە، لەکاتی حکومەتی سودانیدا، لەوەبەرهێنانێک کە دەگەیشتە 100 ملیار دۆلار لەگەڵ سعودیەو دەوڵەتانی دیكهدا.
بهوتهى یاسری، "سعودیە کێشەیەکی جوگرافی هەیە، سەرەڕای توانای سەربازیی گەورە، بەڵام ناتوانێت تەواوی دەستکەوتەکانی بپارێزێت لەڕوی جوگرافییەوە بەهۆی فراوانی ڕوبەری ئهو وڵاتهو لهههمانكاتیشدا دابینکردنی ئاسایشی ناوچە دەریاییو وشکانییەکان زۆر قورسە، سعودیە هەستدەکات بەرەی لێکراوەتەوە لەئاڕاستەی جیاوازەوە، بۆیە هەوڵدەدات پەیام بنێرێت بۆ ئێران بەوەی، ئێمە ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە، بەڵام بەبێ چونە ناو جەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاراندا".
بهبڕواى یاسرى، "بیرکردنەوەی سعودیە پشت بەپرۆسەی پێشوەختە دەبەستێت بەمەبەستی بەرگریی لەخۆكردن، چونكه پێیوایە، بەئامانجگرتنی پێگەکانی حەشدی شەعبی، یەکێکە لەجۆرەکانی ستراتیژیی بەرگریی سعودیە، بهڵام بهههموو پێوهرێك، عهرهبستانى سعودیه زەیدیی خستوهته دۆخى شەرمەزارییەوە، لەهەمانکاتدا پاساویدایە دەست هەندێک لەگروپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی هەوڵی یاخیبون بدەن دژی زەیدیی".
هۆشداریشدهداتو دهڵێت، "بەئامانجگرتنى ئەمریکیو سعودییەکان لهلایهن گروپه چهكدارهكانى عێراقهوه چاوەڕوانکراوه، وڵاتانی دیكهش ڕەنگە پێگەی دیكه لەناوەوەی عێراق بکەنە ئامانج، چونکە بڕیاری دەوڵەت یەکگرتوو نییەو ناوەندیی نییە، مەترسییەکەش لەبونی دوانەی ئەمنیدا هەیە کە ڕەنگە عێراق بگۆڕێت بۆ وڵاتێکی کراوە کە لەهەمولایەکەوە بکرێتە ئامانج، پێموایه، ئەوەی ڕودەدات پاشکۆکانی ئەو جەنگەیە کە لەشوباتی ڕابردودا دژی ئێران هەڵگیرسا".
لەبەرامبەردا، غازی فەیسەڵ دیپلۆماتکاری پێشوى عێراق پێیوایە، هێرشە ئاسمانییە سعودیو ئەمریکییەکان بۆسەر بارەگاکانی سەرکردایەتی حەشدی شەعبی یان گروپە چەکدارەکان لەچوارچێوهى بهرنامهى ڕوبەڕوبونەوەیەکی بەردەوامدا هاتون، ئەم گروپە چەکدارانەش لەدۆخی ڕوبەڕوبونەوەی بەردەوامدان، کە ڕاگەیەندراوە لەلایەن سەرکردەکانی گروپە چەکدارەکانەوە، دژی ئوردن، سعودیە، کوهیتو تەواوی کەنداو، بۆردومانی بەردەوامو خولیی پێگەی جیاوازیان لەم دەوڵەتانەدا ئەنجامداوە".
غازی فەیسەڵ لهسهر ئهو پرسه زیاتر قسهیكردو پێیوایه، "گروپە چەکدارهكانى هاوپەیمانی سوپای پاسداران، ڕۆژانە بۆردومانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر، فڕۆکەخانەی هەولێر، کێڵگەی کۆرمۆرو کهمپی كوردانى رۆژههڵات لهههرێمى كوردستان دهكهن، هاوكات بۆردومانی پێگەکانی کوردستان کە لە200 هێرش تێپەڕیکردوە، ئەو گروپە چەکدارانە پێشتر زیاتر لە 600 ئامانجی ئەمریکایان لەعێراقو ناوچەکەدا بۆردومانکردوە".
لەچوارچێوەی مادەی 51ی میساقی نەتەوەیەکگرتوەکاندا، ماف دراوهته ئەو دەوڵەتانەی ڕوبەڕوی دەستدرێژیی دەبنەوە بۆ وەڵامدانەوەو بەرگریی لەخۆیان.
فەیسەڵ جەختدەکاتەوە، ئەو ڕوبەڕوبونەوەیەی لەنێوان سعودیەو ئهمریكا لەلایەکو گروپە چەکدارەکان لەلایەکی دیكهوهڕویداوە، لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی عێراقدا نییە، لەگەڵ سوپادا نییەو لەڕوبەڕوبونەوەدا نییە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا.
پهیامێكیش ئاراستهى گروپهكان دهكاتو پێیوایە، "هاوپەیمانی لەگەڵ پڕۆژەی ئێرانی گروپە چەکدارەکان لاوازدەکات لەچوارچێوەی ڕوبەڕوبونەوە گەورەکەدا لەگەڵ ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیدا کە ڕوبەڕوبونەوەیەکی بەردەوامە".
بهگوێرهى قسەی ئەو، "وەک ئەوەی لەنێوان حزبوڵڵای لوبنانیو ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیدا ڕودەداتو بەردەوامەو ئەوەی لەنێوان حوسی هاوپەیمانی وەلایەتی فەقیهدا ڕویداو بەردەوامە کە ئێران بەموشەک چەکداریدەکات بۆ ئەوەی بۆردومانی سعودیەی عەرەبی بکاتو هەروەها یەمەنی بەرەو کارەساتی سیاسیی، ئابورییو ئەمنیی مەترسیدار برد".
لهكۆتاییدا غازی فەیسەڵ تهئكیددهكاتهوه، "ئەم ڕوبەڕوبونەوەیە بەردەوامدەبێت مادام گروپە چەکدارەکان سورن لەسەر ڕاگەیاندنی دوژمنکارییو جەنگ دژی ئەمریکاو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، نەک تەنها لەعێراقدا، بەڵکو لەناوچەکەو کەنداویشدا، ئهمهش بهگوێرهى بەیاننامەی ڕاگەیەندراوی سەرکردەکانی حزبوڵڵای عێراقیو نوجەبا"، بەڵام ئاماژە بەهەبونی جیاوازیی دەکات لەنێوان ئەو ڕێکخراوە چەکدارانەو ژمارەیەک لەڕێکخراوەکانی دیكهى ناو حەشدی شەعبی کە پابەندن بەبەشدارینەکردن لەپرۆسەی سەربازیدا دژی ئەمریکاو دەوڵەتانی عەرەبی".
