جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هێرشی توند دەکاتەسەر حکومەتی ئێستای عێراق و بە بوکەڵەی دەستی ئێران ناویدەبات، هاوکات دەشڵێت: سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکا داوای پارەی کرد.
جۆو ویڵسن، کە ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لیژنەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرێسە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: ئەو لێدوانەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دژی هێرشەکانی ئەمریکا و سعودییە دراون، پڕوپوچ و شەرمەزارکەرە، ئەم حکومەتەی عێراق، وەک هەمو حکومەتەکانی پێش خۆی، جارێکی دیكە ئەوە دەسەلمێنێتەوە کە بوکەڵەیەکی تەواوی ئێران و میلیشیا تیرۆریستییەکانیەتی.
ئەو ئەندامەی کۆنگرێس لە ڕاگەیەنراوەکەیدا عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە "دوڕو"ناوبردووە و باسی لەوەکردووە: زەیدی کاتێک هاتە ئەمریکا و سەردانی کۆنگرێسی کرد، بۆ بەدەستهێنانی هاوکاریی دارایی دەپاڕایەوە و بەڵێنیدا ڕوبەڕوی میلیشیاکان ببێتەوە، بەڵام ئێستا هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر میلیشیاکان بە دەستدرێژی ناودەبات.