هێڵی ئاسمانیی توركیا گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی راگرت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2075 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی توركیا لە بڕیارێكی نوێدا تا 30ی ئەیلولی ئەمساڵ گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی توركیای بۆ فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ڕاگرت.

بەگوێرەی زانیارییەكان هێڵی ئاسمانی توركیا توركیش ئێرلاین گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی تا30ی ئەیلول ڕاگرتووە.

هۆكاری ئەم بڕیارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕەوشە ئەمنییەی دروستبووە بەهۆی هێرشە درۆنی و موشەكییەكانەوە.

لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەك لە هێڵە ئاسمانییەكان گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ڕاگرتووە و بەدەیان گەشت هەڵوەشێندراونەتەوە.