لە تەقینەوەیەكدا لەحاجیاوا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە تەقینەوەیەكدا لەشارۆچكەی حاجیاوا لە سنوری دەڤەری ڕاپەڕین شەش كەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەكان لەتەقینەوەكەدا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری شارپرێس لە دەڤەری ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە ئاشكرانەكراوە و لایەنە ئەمنییەكانیش ڕونكردنەوەیان نەداوە.

دەشڵێت، لەنێو قوربانییەكاندا ژن و منداڵ هەن.