حکومەتی عێراق وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەکرد لە هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی بەئاگاداری حکومەتی عێراق ئەنجامدراون، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەو قسانە رەتدەکاتەوەو دەڵێت،" هیچ مۆڵەتێکمان بەو دەستدرێژییانە نەداوە ".

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتیی عێراق رایگەیاند،" عێراق رێگە بە هیچ لایەنێل نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دیکە بەکاربهێنێت، لەهەمان کاتیشدا مۆڵەتمان بە هیچ لایەن و ڵاتێک نەداوە بۆ ئەوەی هێرش بکەنەسەر هەر شوێنێک لەناوخۆی عێراق ".

ئەوەشیخستەڕوو،" بەهۆی ئەو هێرشانەوە سەردانەکەی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتی سعودیە راگیراوە ".

وتیشی، حکومەتی عێراق باوەڕی بە هاوبەشی و بنەمای دراوسێیەتی باش لەگەڵ سەرجەم وڵاتان هەیە، بەڵام عێراق زەرەرمەندترین وڵات بوە لەم جەنگەدا.