شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران
هۆشداری توند بە بەرپرسانی بولگاریا و قوبرس دەدات کە رێگە نەدەن بنکە سەربازییەکانیان
بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێنرێت و دەڵیت، هەرکارێکی لەو جۆرە بەواتای
بەشداریکردنتان لەو جەنگە دەبێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری
دەرەوەی ئێران لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤیلێسلاڤا پێترۆڤا چامۆڤا، وەزیری
دەرەوەی بوڵگاریا ئاماژەی بەوەکردوە،" رەزامەندی بولگاریا لەسەر مانەوەی کاتی
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی بوڵگاریا ئاسانکارییە بۆ هێرشەکانی
سەر ئێران، ئەو کارەش قبوڵکراو نییە و زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و سۆفیا
دەگەیەنێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، تاران چاوی
لەوەیە حکومەتی بولگاریا بەپەلە چاو بەو بڕیارەی بخشێنێتەوە، چونکە تاران بەهیچ
جۆرێک دوو دڵ نابێت لە پارێزگاریکردن لە ئارامی و بەرژەوەندییەکانی. هەر لایەنێکیش
بەشداری لە کردە سەربازییەکانی ئەمریکا بکات، خۆی بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی
هەڵدەگرێت.
هاوکات، وەزیری دەرەوەی
ئێران لەپەیوەندییەکی دیکەدا لەگەڵ کۆنستانتینۆس کۆمبۆس، وەزیری دەرەوەی قوبرس
باسی لەوەکردوە،
پێویستە قوبرس رێگە نەدات بنکە سەربازییە
بیانییەکانی سەر خاکی وڵاتەکەی بۆ لێدان لەئێران بەکاربهێنرێت، چونکە رێگە بەهەر
وڵاتێک لەقوبرسەوە هێرش بکاتەسەر ئێران، بەو واتایە دێت قوبرسیش بەشداری شەڕەکەیە.
بەپێی راگەیەنراوی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەزیری دەرەوەی قوبرس دڵنیایی بە هاوتە ئێرانییەکەی داوە
کە حکومەتی قوبرس دڵنیایی لە بەریتانیا وەگرتوە کە بنکە سەربازییەکانیان لەو دورگە
بۆ لێدان لە هیچ وڵاتێک بەکارناهێنرێت.
