شارپرێس:
وەزیری دارایی
عێراق رایگەیانف، کورتهێنانی ڕاستەقینەی دارایی بەربەستە لە بەردەم تەواوکردنی
خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و سودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی.
فالح ساری، وەزیری
دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، کۆی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مانگانەی موچە دەگاتە 7 تریلیۆن
و 800 ملیار دینار.
ساری لە گفتوگۆیەکدا
لەگەڵ حەیدەر مەتیری، پەرلەمانتاری کوتلەی ئیشراقەت کانون ڕونی کردۆتەوە کە وەزارەتی دارایی لە ڕۆژانی ڕابردودا سێ تریلیۆن دیناری بۆ چەند وەزارەتێکی دیکە خەرجکردوە.
لە هەمان کاتدا
جەختی کردەوە کە لە ئێستا نەختینەیەک بە بڕی 1.5 تریلیۆن دینار بەردەستە و کار دەکرێت
بۆ زیادکردنی بۆ 1 تریلیۆن و 650 ملیار دینار بە مەبەستی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان.
هەروەک دەڵێت:
سەرباری ئەمەش، وەزارەت بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی سەرچاوە داراییەکان
بۆ وەزارەتەکانی دیکە لە سایەی کورتهێنانی 3 تریلیۆن و 300 ملیار دیناردا.
ئاکۆ عەبدوڵڵا
ئاڵی