گەرمای بەتین بەڕێوەیە و لەپێنج پارێزگا پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لەسبەینێوە شەپۆلێکی گەرمای بەتین ڕوو لەزۆربەی ناوچەکانی عێراق بکات، پێشبینیش دەکات لەپێنج پارێزگا 50 پلەی سیلیزی تۆمار بکرێت.


دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" سبەی شەممە، کەش گەرم دەبێت و لەپارێزگاکانی نەجەف، موسەننا، مەیسان، زیقار و بەسڕە پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سلیزی ".

لەبارەی پارێزگاکانی دیکەش، کەشناسی عێراق دەڵێت، سبەی لە سلێمانی و دهۆک پلەکانی گەرما دەگەنە 43، لە هەولێر 44، نەینەوا و ئەنبار 47، دیالە 48، بەغدا و کەرکوک و بابل و سەڵاحەدین و واست و کەربەلا و دیوانییە 49 پلە دەبێت.

ئەوەشیخستەڕوو، رۆژی یەکشەممە لەناوچەکانی باکور ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەلەهەور، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژانی پێشو دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی دوشەممەش، کەشناسی عێراق باس لەوەدەکات، بەراورد بە رۆژانی پێشوتر پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە.