شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا لەبارەی چونی ژمارەیەکی زۆری
کۆچبەری مەغریبی بۆ شاری سێوتا هاتەدەنگ و دەڵێت، تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری
رابردودا زیاتر لە 49 هەزار کۆچبەری مەغریبی بەڕێی وشکانی و ئاوییەوە خۆیان گەیاندوەتە شاری سێوتای سەر
بە ئیسپانیا.
ئاژانسی هەواڵی "EFE"ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، لەنزیک کەناراوەکانی سێوتا تەرمی 15 دۆزراوەتەوە،
کە بەشێکیان لەئاودا خنکاون و بەشەکەی دیکەشیان بەهۆی پاڵەپەستۆوە گیانیان
لەدەستدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی رێگریکردن لەچونی ئەو
کۆچبەرانە، لەهەندێک شوێندا ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان پۆلیسی ئیسپانیا و کۆچبەران
ڕویداوە.
شاری سێوتا کە لەڕوی
جوگرافییەوە لەڕێی وشکانی بەخاکی مەغریبەوە لکاوە، بەڵام لە ساڵی 1580وە کەوتوەتە ژێر دەسەڵاتی ئیسپانیا و دانیشتوانەکەی
تێکەڵەیە لە پێکهاتەکانی مەسیحی، موسڵمان، ئیسپانی و مەغریبی.