حکومەتی عێراق: لەمەودوا دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1313 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی حکومەتی عێراق دان بە بونی قەیرانی دارایی لەعێراق دەنێت و دەڵێت، چیتر وەک پێشوو موچە دابەش ناکرێت و کاتی دابەشکردنی موچە پەیوەست دەبێت بە هەبوی نەختینەی دارایی.


حەیدەر عەبودی،  وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەمەودوا وەکو جاران موچە دابەش ناکرێت و رەنگە دوابکەوێت، چونکە کاتی دابەشکردنی موچە پەیوەست دەبێت بە هەبوی نەختینەی دارایی.

ئەوەشیخستەڕوو، خەرجییەکانی مانگەی حکومەت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوەو داهاتیش بەرەوام ڕوی لەدابەزینە، داخستنی گەروی هورمزیش قەیرانەکەی زیاتر کردوە.