عەلی زەیدیی هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوە دەکات

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەدوایین کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری داوە بە لایەنە سیاسییەکان کە لەپرسەکانی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی فشاری نەخەنە، راشیگەیاندوە، ئەگەر فشار بخرێتەسەری ئامادەیە دەست لەکار بکێشێتەوە.


میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردوەتەوە، عەلی زەیدیی نیگەرانە لەم بارودۆخەی ئێستا هەیە و بە بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی وتوە، ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت و چارەسەر نەکرێت، ئامادەیە دەست لەکاربکێشێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، عەلی زەیدیی داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردوە پابەندی بەڵێنەکانیان بن و تاکو 30ى 9ى 6202 سەرجەم گروپە چەکدارەکان چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن.

ئەم هەڕەشەیەی عەلی زەیدیی لەبارەی دەست لەکاركێشانەوە لەکاتێکدایە، تاکو ئێسیا تەنها گروپەکانی سەرایا سەلام، عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتیبەکانی ئیمام عەلی بە خۆیان و چەکەکانیان تێکەڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت بون و کەتیبەکانی حیزبوڵا، بزوتنەوەی نوجەبا و کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا ڕەتیانکردەوە چەکەکانیان ڕادەستبکەن.