شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران ئاشكرایكرد، لەئەنجامی شەڕێكی قورس لەنێوان سوپای پاسداران و گروپێكی چەكداردا، دوو چەكداری سوپای پاسداران بونە قوربانی.
ئاژانسەكە ڕاشیگەیاند، سەربازێکی سوپای ئێران کوژراوەو سەربازێکی دیکەش بریندار بوە.
ئاژانسەکە لەزاری سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاویکردوەتەوە کە پێکدادانەکە لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا ڕویداوە کە چەکدارەکان کرایە ئامانج لەگوندێکی نزیک شاری مەریوان نزیک سنوری عێراق.
ئاژانسەکە ڕونیشیکردەوە کە کوژراوەکە ناوی ئەبو فەزڵ گودرزی و سەربازی لیوای 328 ی هێرشبەری گەڕۆکی سوپای ئێرانەو سەربازێکی دیکەش بریندار بوەو بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و وردەکاریی تەواوی ڕوداوەکە.