شارپرێس:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان، داتا و زانیاریی سه‌رجه‌م سێ یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچوی زانكۆكان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵای ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، به مه‌به‌ستی دابینكردنی میلاك و بودجه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنیان له‌چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه داراییه‌كانی ساڵی 2027دا.
وه‌زاه‌رتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌نوسراوی ژماره 12723 و به‌واژۆی د. ئارام محه‌مه‌د قادری وه‌زیر، داتا‌و زانیاری سه‌رجه‌م سێ یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچوانی ساڵانی 2017 بۆ 2025 له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا كه تاوه‌كو ئێستا دانه‌مه‌زراون نار بۆ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ناردنی ئه‌و داتا و زانیارییانه "به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی (میلاك) و (بودجه) بۆیانی له‌ته‌رخانی دارایی ساڵی 2027".
ناردنی ئه‌و ناوانه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی تا له‌كاتی ئاماده‌كردنی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكات بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنیان.
به‌وته‌ی د. توانا نه‌جه‌ف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا، "سێ یه‌كه‌مه‌كان ژماره‌یان 16 هه‌زار و 282 كه‌سه‌و پێویستیی مانگانه‌یان بۆ دامه‌زراندن 11 ملیار‌و 900 ملیۆن دیناره. خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكانیش كه ناویان نێردراوه 729 كه‌سن و بودجه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنیان مانگانه 911 ملیۆن دیناره.
