شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند كه ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی شنگال و گه‌لی ئێزدیمان به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقی و مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه".
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌پلاتفۆڕمی (X) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگەیاند، له‌یادی 12 ساڵه‌ی جینۆسایدی شنگالدا، به‌ڕێزه‌وه هه‌موو شه‌هیدانمان به‌بیر دێنینه‌وه.
دەشڵێت، به‌سه‌رفرازی یادی شه‌ڕڤانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه گیانیان به‌خت كرد بۆ پاراستنی گه‌لی ئێزدیمان و به‌شداربون له‌تێكشكاندنی تیرۆری داعش و ڕزگاركردنی هه‌زاران هاوڵاتی سیڤیل له‌جینۆساید.
مەزلوم عەبدی ڕاشیگەیاند، ئاشكراكردنی چاره‌نوسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕفێندراون و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی شنگال و گه‌لی ئێزدیمان به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقی و مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه.