سوپای سوریا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەیامنێری شارپرێس لەرۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد، سوپای سوریا کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو سەرجەم هێزەکانی ئاگادارکردوەتەوە کە بۆ هەر حاڵەتێکی بەپەلە ئامادە بن.


سەرچاوەیەک لەرۆژئاوای کوردستانەوە بە شارپرێسی وت، سەرجەم هێزەکانی سوریا کەوتونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هێزێکی زۆر لەسەر سنوری سوریا – عێراق بڵاوەیان پێکراوە، بەڵام تاکو ئێستا هۆکاری ئەو بڕیارە نەزانراوە.

هاوکات، میدیاکانی سوریا باسیان لەوەکردوە، وەزارەتی بەرگری سوریا فەرمانی بە سەرجەم سەربازەکان کردوە دەستبەجێ پەیوەندی بە هێزەکانیانەوە بکەن.