فەرماندەی هێزەکانی سنوری عێراق لەبارەی جموجۆڵی هێزەکانی سوریا هاتەدەنگ

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی شارپرێس وەک یەکەم دەزگای میدیایی کوردیی ئاشکرایکرد کە هێزەکانی سوریا کەوتونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشی و هێزێکی زۆریان لەسەر سنوری عێراق بڵاوەپێکردوە، فەرماندەی هێزەکانی سنوری عێراق ڕونکردنەوەی لەوبارەیەوە دا.


فەریق محەمەد عەبدولوەهاب ئەلسەعیدی، فەرماندەی هێزەکانی سنوری عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندوە،" دۆخەکە لەسنوری سوریا ئاساییە و جوڵەی هێزەکانی سوریا بەئاگاداری و هەماهەنگی لەگەڵ ئێمە بوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا هیچ هەڕەشەیەک لەسەر سنور نییە و جوڵەی هێزەکانی سوریا بەمەبەستی توندوتۆڵکردنی سنوری نێوان عێراق و سوریایە.