ناتانیاهۆ رەشنوسەکەی ترەمپ لەبارەی غەززە رەتدەکاتەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 646 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رەتیدکاتەوە پاشەکشەی سەربازی لە کەرتی غەززە بکەن و دەڵێت، رەشنوسێکی ئاشتییان لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە پێگەیشتوە، بەڵام بەهۆی نەگونجانی لەگەڵ بەرژەوەندییە ئەمنییەکانیاندا رەتیانکردوەتەوە.


یامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، ئاماژەی بەوەکرد،" ئێمە لە هێڵەکانی ئێستامان لەغەززە پاشەکشە ناکەین تاوەکو بزوتنەوەی حەماس بە تەواوی لە سەرجەم چەکەکانی دانەماڵدرێت."

وتیشی، ئەمریکا رەشنوسێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ ناردین، بەڵام ئێمە رەزامەند نەبوین لەسەری، چونکە رەشنوسی فەرمیی ئێمە نەبوو، بۆیە تێبینییەکانی خۆمان ناردەوە بۆ واشنتن.