حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لەدژی فەرمانبەران دەرکرد

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی مۆڵەتی بێ موچەی فەرمانبەرانەوە دەرکردو کارکردنی بەبڕیارێکی پێشوتری لەو بارەیەوە ڕاگرت.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە، ماوەی مۆڵەتی بێ موچە کەمکرایەوە بۆ دوو ساڵ و ئەو ماوەیەش بۆ هیچ مەبەستێک بەخزمەت هەژمار ناکرێت.
 
بەگوێرەی بڕیاری ژمارە (300)ی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بەڕاگرتنی کارکردن بە ڕیاری ژمارە (38)ی ساڵی 2015 کە تایبەت بوو بەپێدانی مۆڵەتی بێ موچە. 

ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنی وەزیران بەجێبەجێکردنی تەواوی حوکمی یاسا دادەنرێت و پاڵپشتە بە ڕیاری تەشریعیی ژمارە (418)ی ساڵی 1987، کە دوپاتی کردوەتەوە ماوەی مۆڵەتی بێ موچە نابێت لەدوو ساڵ زیاتر بێت.
 
لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتوە، گۆڕانکارییەکە هاوتەبایە لەگەڵ بڕیاری ژمارە (107)ی ساڵی 2010ی ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق، کە تێیدا جەخت کراوەتەوە پێدانی مۆڵەتی بێ موچە لەماوەی ڕاژەی فەرمانبەرەکەدا نابێت لەیەک جار زیاتر بێت.
 
هاوکات لەڕوی هەژمارکردنی ماوەی مۆڵەتەکەوە، بڕیارەکە گونجێنراوە لەگەڵ حوکمەکانی یاسای خانەنشینی کە ڕونیکردوەتەوە ماوەی مۆڵەتەکە بۆ هیچ مەبەستێک هەژمار ناکرێت.