شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕۆژی پێنجشەممە ئاشكرای كرد كە گروپە چەكدارەكان بەشێوەیەكی كاتی بڕیاری تۆڵەسەندنەوە لە سعودییەیان ڕاگرتووە و داواكارییەكانیان خستۆتەڕوو، كە بریتین لە داوای لێبوردنێكی فەرمی و قەرەبووكردنەوە، ئەگەرنا وەڵام دەدەنەوە.
سەرچاوەكە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، "ئەو گروپانەی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان لە سعودییە كرد بڕیاری وەڵامدانەوەیان ڕاگرتووە، بەمەرجێك سعودییە داوای لێبوردن بكات، قەرەبووی دارایی زیانە گیانی و مادییەكان بدات لەگەڵ كەمكردنەوەی هێرشی میدیای سعودییە بۆ سەر گروپە چەكدارەكان".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، "بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیار دراوە ئاستی ئامادەیی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان بەرز بكرێتەوە ".