شارپرێس:
ئاژانسی فەرمی هەواڵی عومان هۆشداری توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕژانی نەوت لەکەشتییەکی پەککەوتوو کە هەڵگری نەوتی خاوی ڕوسی بوە، نزیکەی 12 کیلۆمەتر لەکەناراوەکانی ناوچەی ڕەئس مەدرەکە لەوڵاتەکە پیس بون و مەترسی گەورە لەسەر پیسبونی ئاوی هەموو گەروەكە هەیە.
هاوکات دەسەڵاتدارانی ژینگە هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لەتەشەنەسەندنی زیاتری کارەساتە ژینگەییەکە چڕ کردوەتەوەو هۆشداری دەدەن كە جەنگەكە مەترسی بۆ سەر ئاوی ناوچەكە دروست كردوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵی عومان، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین هەفتە نەوت لەکەشتییەکی نەوتهەڵگرەوە دەڕژێت، لەڕۆژی چوارشەممەی رابردوەوە پەڵە نەوتییەکان گەیشتونەتە کەناراوەکانی عومان و بەدرێژایی 12 کیلۆمەتر لەکەنارەکانی ناوچەی ڕەئس مەدرەکە زیانی ژینگەییان دروست کردوە.
هاوكات، ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرایكردوە، کەشتییەکە بڕی نزیکەی 800 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ڕوسیای هەڵگرتوە.