یەكێتی پەیامێك ئاڕاستەی پارتی دەكات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو حزبە کرد.


مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لەئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد.

لەپەیامەکەی یەکێتیدا هاتوە، ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەک ئامانجە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕوی لەکوردستان و ناوچەکەمان کردوە.

هەر لەو پەیامەدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختی لەپایەدارکردن و ڕاستکردنەوەی بەرپرسیارانەی ڕێڕەوی ئەزمونەکەمان کردوەتەوە وەک هەنگاوێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکانی ئێستا.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە 16ی ئابی 1946 دامەزراوەو سبەینێ یادی 80 ساڵەی تەمەنی ئەو حزبەیە.