شارپرێس:
دوای هێرشەکانی ئەمشەوی
هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند شوێنێکی باشوری ئێران، سوپای پاسدارانی ئێرانیش
وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوەو چەند بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکای لەناوچەکە
کردەئامانج.
ئاژانسی هەواڵی
"تەسنیم"ی نزیک لەسوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردوە، لەوەڵامی هێرشەکانی
ئەمریکا، هێزە چەکدارەکانی ئێران هێرشێکی یەکلاکەرەوەیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی
ئەمریکا دەستپێکرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بنکەی
سەربازیی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە بە موشەک و درۆنی ئێرانی دەکرێنە
ئامانج.