لەئێران موشەکێک کەوتەناو ئاهەنگێکی کواستنەوەو دوو کەس کوژران

جیهان

01/09/2026‌ 919 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مانگی سوری ئێرانی رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر شاری سیریک لەباشوری ئێران، دوو کەس کوژران و 20 کەسی دیکەش برینداربون.


مانگی سوری ئێرانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەنزیک ئاهەنگێکی گواستنەوە لەشاری سیریک لەباشوری ئێران، موشەکێکی هێزەکانی ئەمریکا کەوتەخوارەوە".

ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی ئەو هێرشەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 20 کەسی دیکە برینداربون.