داوایەکی بەپەلە لەیەکێتی و کۆمەڵی دادگەرییەوە

کوردستان

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3431 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لەدەباشان کۆبونەوەو هەردولا داوایانکرد حکومەت هەنگاوی کرداری و بەپەلە بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی پەیوەست بە هاوڵاتییان بنێت.

نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بافڵ تاڵەبانی و عەلی باپیر جەختیان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانە کردەوە، بە شێوەیەک هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە چارەسەر تاوەکو لە لێکەوتە نەرێنییەکان پارێزراو بێت ".

هاوکات، نوسینگەی رۆژنامەوانی عەلی  باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لەڕاگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا باسی لەوەکردوە، پێویستە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد، بە شێوەیەک مامەڵە بکات کە هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت لە ئاڵۆزییەکان.