بافڵ تاڵەبانی دەچێتە تاران

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس سبەینێ سێشەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەچێتە تاران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس سبەینێ سێشەممە بافڵ تاڵەبانی، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تارانی پایتەختی ئێران، ئەوەش لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، پرسی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی هەرێم، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی بافڵ تاڵەبانیە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.

لە دواین پەیوەندیی تەلەفۆنی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بافڵ تاڵەبانی، بانگهێشتی سەرۆکی یەکێتی کرد بۆ سەردانیکردنی تاران.