شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ بۆ مانگی داهاتوو دوابخات، کە پێشتر بڕیاربوو لە 20ی ئەم مانگەدا دەستپێبکات.
بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی، كە گشتاندنێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراقەو ئەمڕۆ دەرچوە، واژۆی عەلی سعود عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گشتی و ئەهلی و بیانی لەسەرە، تیایدا هاتوە؛ ڕەزامەندی وەزیری پەروەردە دراوە بۆ دواخستنی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ڕۆژی یەکشەممە (11ی تشرینی یەکەمی 2026) لەبری (20ی ئەیلولی 2026).
لەنوسراوەکەدا هۆکاری دواخستنەکە بۆ چەند خاڵێک گەڕێندراوەتەوە، لەوانە پێویستیی تەواوکردنی ڕێکارەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی پۆلە ناکۆتاکان، ئامادەکاریی تەواو بۆ ساڵی نوێی خوێندن، لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لەم ماوەیەدا.