شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەتاران کۆبونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکە کرا.
بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکان پێویستیان بەچارەسەری ئاشتییانەو دیالۆگی بەردەوام هەیە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ تاڵەبانی.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ بەسەردانێكی فەرمی ئێران، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی گەیشتە تاران.
لەدواین پەیوەندیی تەلەفۆنی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بافڵ تاڵەبانی، بانگهێشتی سەرۆکی یەکێتی کرد بۆ سەردانیکردنی تاران.