شارپرێس:
دەزگای لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ئاشكرایكرد، ڕەعد ئالەنبەگی دەستگیرکراوە، كەئەفسەرێكی باڵای هەواڵگری ڕژێمی پێشووی عێراق و سەردەمی سەدام حوسێن بوە.
نوسینگەی HSI لەدیترۆیت لەڕاگەیەنداوێ:دا ڕایگەیاند، بریکارە تایبەتەکانی HSI ڕەعد ئالەنبەگی-یان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی بەسەرۆکایەتیی دەزگاکەمان، زانیاریی ئەوەی دەرخست ئالەنبەگی پێشتر ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگریی عێراق بوە لەسەردەمی سەدام حوسێن".
دەزگای لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا هیچ وردەکارییەکی دەربارەی پلەی سەربازیی ئالەنبەگی، سروشتی ئەرکەکەی لەناو دەزگا هەواڵگرییەکە، ئەو کارانەی پێی تۆمەتبارە، دۆخی مانەوەی لەئەمریکا، یان ئەو تۆمەتە فەرمییانەی ئاراستەی کراوە، ئاشکرا نەکردوە.