شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدادگای سلێمانی تایبەت بەشارپرێس زانیاریی وردی لەسەر ئەو ماددە یاساییەی دیکە ئاشکراکرد، کە بەمزوانە ڕوبەڕوی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار دەکرێتەوەو وتی: زیاتر لە 60 کەس لەو کەیسەدا سکاڵاکارن.
ئەو سەرچاوەیەی شارپرێس ئەوەی ئاشکراکرد، ڕۆژی 1-10 دانیشتنی دادگایکردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار لەسەر ئەو دۆسیەیەی پەیوەستە بەهەوڵدان بۆ کوشتنی سەرۆکی یەکێتی کە ماددەی 56 ئەگەر بێتوو هیچ تۆمەتبارێک لەقسەکانی پاشگەز نەبێتەوەو شاهیدی بەرگریی نەبوو، ئەوا دادگا بەگوێرەی ماددەی 56 تۆمەتیان ئاراستە دەکات.
سەرچاوەکە وتیشی، کەیسی دوەم بەگوێرەی ماددەی 406 ی یاسای سزادانی عێراقییەو 64 سکاڵاکار لەو کەیسەدا دژی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکە سکاڵایان تۆمارکردوە.
سەبارەت بەئامادەنەبونی سکاڵاکاران لەکەیسی ماددەی 56 ئەو سەرچاوەیە وتی سێ جار لەلایەن سکاڵا لێکراوانەوە داوای ئامادەبونی سکاڵاکاران کراوە، بەڵام دادگا وتویەتی پێویست نیە ئامادە بن چونکە بەچاوی خۆیان بابەتەکەیان نەدیوە.