شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە سەرۆکی چین، شی جینپینگ، لە 23 تا 25ی ئەیلوول لەسەر بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی هاوتا ئەمریکییەکەی، سەردانێکی فەرمیی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدات.
پەکین پشتڕاستی کردۆتەوە کە جینپینگ ئەم هەفتەیە سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ ترامپدا کۆدەبێتەوە.
ڕاپۆرتەکانی پێشوو ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ترامپ بە شەخسی لە کاتی گەیشتنی سەرۆکی چین لە هەفتەی داهاتوودا پێشوازیی لێ دەکات، کە ئەمەش هەنگاوێکی پرۆتۆکۆلیی دەگمەنە بەر لە دانوستانە گرنگەکانی نێوان سەرکردەی دوو گەورەترین ئابووریی جیهان.
بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا ڕایانگیاند کە ترامپ لە بنکەی هاوبەشی ئەندرۆس لە دەرەوەی واشنتۆن ئامادە دەبێت کاتێک فڕۆکەی سەرۆکی چین ڕۆژی چوارشەممە دەگات.
پێشوازیکردنی ترامپ لە شی لە فڕۆکەخانە کارێکی نائاساییە، چونکە بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی ئاسایی لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرکردە بیانییەکان دەکات.
ئەمە یەکەم سەردانی فەرمیی شییە بۆ ئەمریکا لە ساڵی 2015ەوە، کاتێک لەلایەن باراک ئۆباماوە پێشوازی لێکرا.