شارپرێس:
عێراق و کوێت لەسەر پێکهێنانی تیمێکی کاری هاوبەش بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان ڕێککەوتن و ڕێككەوتنەكە بەنوسراو لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ كرا.
تیمەکە لەماوەی 30 ڕۆژدا نەخشەڕێگا و ڕاسپاردەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان پێشکەش دەکات، كە دیاریکردنی سنوری دەریایی و کەشتیوانی لەخۆڕ عەبدوڵڵا گرنگترین تەوەرەکانی گفتوگۆن.
بەگوێرەی لێکگەیشتنی فەرمیی نێوان عێراق و کوێت، بڕیار لەسەر چەند هەنگاوێکی کردەیی دراوە:
داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی ڕون و پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی هاوبەش بۆ سەرکردایەتیی هەردوو وڵات لەماوەی 30 ڕۆژدا.
ئەنجامدانی کۆبونەوەکانی تیمەکە بەنۆرەو بەشێوەیەکی بەردەوام لەنێوان بەغداو کوێت تا تەواوبونی کارەکان.
هاوكات، گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی سنورە دەریاییەکان، ستونی 162، کەشتیوانی لەخۆڕ عەبدوڵڵاو دۆسیەی بێسەروشوێنان و ئەرشیف.