حکومەتی عێراق دڵنیایی لەبارەی دۆخی ئەمنی وڵاتەکە دەدات

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 164 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق  جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە رۆژی 30 ئەیلول تەواوی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەتمانان لەعێراق دەکشێنەوە، هاوکات دڵنیاییش دەدات و دەڵێت،" تەواوی خاکی عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆماندایە و هیچ نیگەرانییەک لەبارەی دۆخی ئەمنی وڵاتەکەوە نییە ".

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق  بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاندوە،" هیچ هێز و بنکەیەکی سەربازی بیانی لەخاکی عێراق نامێنێت و تاکو 30ى 9ى 2026 هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا بەتەواوی لەعێراق دەکشێتەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، دۆخی ئەمنی عێراق زۆر باشە و تەواوی خاکی وڵات لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆماندایە، هیچ ترس و نیگەرانییەکی ئەمنیش لەسەر وڵاتەکە نیە.

سەباح نوعمان وتیشی،" هێزەکانمان لەتەواوی عێراقدا بڵاوەیان پێدەکرێت ".