شارپرێس:
میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە،
هێڵی ئاسمانی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە بۆ
فڕۆکەخانەکانی ئێران دەستپێدەکاتەوە.
یاسر عەبدولزەهراء، باڵیۆزی
عێراق لەتاران بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندوە،" بە هەوڵی عەلی زەیدیی
سەرۆک وەزیرانی عێراق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لەڕێی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە
دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی ئێران دەکاتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، تا ئێستا
هیچ بڕیارێکی حکومەت لەبارەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران نەبوە، بەڵکو
کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لەترسی سزاکانی ئەمریکا گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی ئێران
راگرتوە.
هاوکات، رۆژنامەی "جیروزلیم پۆست"ی ئیسرائیلی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکروەتەوە، ئیدارەی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ فڕۆکەخانەی نەجەف لە سزاکانی سەر ئێران ببەخشرێت.