رۆژنامەیەک: دوای دەستکاریکردنی بەهای دۆلار حکومەتی عێراق سوپرایزی نوێی هەیە

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ڕۆژنامەی ئەلمەدا ئاشکرایکردووە، سوپرایزی حكومەت رەنگە لە بەرزكردنەوەی  بەهای دۆلاردا نەوەستێت و بە نهێنی سەرقاڵی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەكانێتی.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، رەنگە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بۆ زیاتر لە (1500) دینار کۆتا سوپرایز نەبێت کە بەغداد شاردوویەتەوە،  لە کاتێکدا بازاڕەکانی عێراق دەستیان کردووە بە مامەڵەکردن لەگەڵ نرخی نوێی دۆلاردا، بە وتەی سەرچاوەی ئاگادارەكان، حکومەت خۆی بۆ هەنگاوێکی هەستیارتر ئامادە دەکات کە بریتییە لە گۆڕینی دراو لابردنی سفرەکانی. 

سەرچاوەکان دەڵێن، پرۆسەکە رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا دەستپێبکات،  ئەگەریش هەیە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بێت، بە شێوازێک کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2027 تێنەپەڕێت، گۆڕینی دراو دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لانیكەم 200 ملیار دۆلار، کە پێدەچێت لەلای گەندەڵکاران بێت، بۆیە لەسەر رێکارەکانى تەمومژ دروست کراوە. 

گۆڕانکارییەکە رەنگە کات بدات بە خاوەنی پارە ناشەرعییەکان بۆ کڕینی دۆلار یان خانووبەرە یان گواستنەوەی پارەكان بۆ سەروەت و سامانێک کە بەستنەوەیان بەو کاشەی پێویستە بگۆڕدرێت قورس بێت. 

باس لەوەش دەكات، نرخی نوێی ئاڵوگۆڕ نزیکەی 20 تریلیۆن دینار بۆ بودجە زیاد دەکات، بەرامبەر بە کورتهێنانی چاوەڕوانکراو لە بودجەی 2027 کە نزیکەی 65 تریلیۆن دینارە.