شارپرێس:
سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار ئاشکرای کردوە کە کوتلە سیاسییەکان و عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێککەوتون پێنجشەممەی داهاتوو کابینەی وەزاریی حکومەتی عێراق تەواو بکەن.
سەرچاوەکە ڕاگەیاندووە کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ عەلی زەیدی و کوتلە سیاسییەکانی دیکە، ڕێککەوتوون کە پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمان بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی وەزاری.
بەپێی سەرچاوەکە، ڕێککەوتنەکە هەروەک ئەوەی لەگرتووە دەنگدان لەسەر ئەوەی سەرۆکوەزیران چوار جێگری هەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدا، سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد کە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی کۆتاییان کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، گڵۆپی سەوزیان بۆ زەیدی هەڵکردووە بۆ تەواوکردنی کابینەکەی لە ڕێگەی گفتوگۆوە.
سەرچاوەک باسی لەوەشکردووە کە لایەنە سیاسییەکان کاندیدەکانیان پێشکەش دەکەن و زەیدی خۆی وەزیرەکان بەتایبەت وەزیری ناوخۆ هەڵدەبژێرێت. هەروەها گفتوگۆ لەسەر پشکی گرووپە چەکدارەکان کراوە.