بانكی ناوەندی لەبارەی زێڕەوە ڕونكردنەوە دەدات

ئابوری

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لەکەمکردنەوەی سەرمایەی کۆمپانیاکانی بازرگانیی زێڕ دەکەن دورن لەڕاستییەوەو هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە دەرنەچوو.


بانکی ناوەندیی عێراق، لەڕونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "ژمارەیەک پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیاریی نادروستیان لەبارەی گۆڕینی مەرجەکانی سەرمایەو پۆلێنکردنی کۆمپانیاکانی زێڕ بڵاوکردوەتەوە".

بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت،"ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییەو بانکەکەمان هیچ هەموارکردنێکی لەمەرج و رێساکانی کاری ئەو کۆمپانیایانەدا نەکردوە".

هەروەها داوای لەمیدیاو هاوڵاتییان کرد، تەنها پشت بەزانیارییە فەرمییەکان ببەستن کە لەماڵپەڕو پلاتفۆرمە متمانەپێکراوەکانی بانکی ناوەندییەوە بڵاودەکرێنەوە.

کۆمپانیاکانی بازرگانیکردن بەزێڕ لەعێراق، دەبێت مۆڵەتی فەرمییان لەبانکی ناوەندیی عێراق هەبێت و بڕێکی دیاریکراو سەرمایەیان هەبێت تاوەکو رێگەیان پێبدرێ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێودەوڵەتی بکەن.