ئێران هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی نوێ و گورزی كوشندە دەكات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 430 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەر کارێک لەدژی ئێران بگیرێتەبەر، بەچەکی نوێ گورزی کوشندە لەدوژمن دەدەن.

موحسین ڕەزایی، ڕاشیگەیاندوە، كە زۆر جار وتویانە؛ ئەو حەوت مەرجەی کە ئێران ڕایگەیاندوە، دەبێ جێبەجێ بکرێا و دەڵێت، ئێستاش سورن لەسەر جێبەجێكردنی مەرجەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای ئەمریكا گەیشتە قەتەرو وەزیری دەرەوەش وڵاتەكەش ئاشكرایكرد كە ترەمپ بەرنامەی هێرشكردنە سەر ئێرانی نەداوە.