یەدەگە بیانییەکانی عێراق 113 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندو زێڕ 35 تریلیۆن دینارە

ئابوری

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێنوێنە داراییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای دەکەن کە یەدەگە بیانییە فەرمییەکانی وڵات لە 15ی تشرینی یەکەمی 2026دا گەیشتۆتە 113.991 تریلیۆن دینار، لە کاتێکدا بەهای زێڕ و مافی راکێشانی تایبەتی گەیشتۆتە 35.324 تریلیۆن دینار.

 
داتاکان ئاشرایان کردووە کە یەدەگەکان بە بەراورد بە مانگی ئەیلوولی ڕابردوو، کە 101.718 تریلیۆن دینار بوون، بە بڕی 12.273 تریلیۆن دینار زیادیان کردووە.

هەروەک، وەبەرهێنانە بیانییەکان 77.925 تریلیۆن دینار بوون، لە کاتێکدا هەبووە نەختینەییەکانی بانکی ناوەندی نزیکەی 742 ملیار دینار بوون.

ئەوە لەکاتێکدا، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم ئاشکرای کرد، کۆی قەرزەکانی عێراق گەیشتۆتە 132 تریلیۆن دینار؛ لەمانە 116 تریلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی و 16 تریلیۆن دینار قەرزی دەرەکییە.

باقر یاسری، ئەندامی لیژنەکە وتویەتی: "لایەنە قەرزپێدەرانەکانی قەرزە ناوخۆییەکان بریتین لە بانکی ناوەندی، بانکە حکومییەکان و بەڵگەنامە داراییە نیشتمانییەکان، بەڵام قەرزە دەرەکییەکان پەیوەستن بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، کە بریتین لە بانکی جیهانی و سندووقی دراوی نێودەوڵەتیی، لەگەڵ قەرزە دەرەکییە سەروەرییەکان."