شارپرێس
کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی بەسەرپەرشتی بافڵ
تاڵەبانی کۆتاییهات و شارپرێس بڕیارەکانی ئەو حزبە لەبارەی داهاتوی هەرێمەوە
ئاشکرادەکات.
سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتیەوە بە شارپرێسی راگەیاند،" لە کۆبونەوەکەدا
دوو بڕیارماندا و ئەمشەو سەرۆکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت ".
وتیشی،" یەکەم بڕیاری یەکێتی ئەوەیە بەهیچ جۆرێک دان نانێین بەم پەرلەمانەدا
کە دوێنێ و بەو سیناریۆیە کۆبونەوەی کردوە ".
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد،" دووەم بڕیار ئەوەیە کە لە کابینەی نۆیەمی
حکومەت دەکشێینەوە و بایکۆتی هەمووکارەکانی حکومەت دەکەیەین و هیچ مامەڵەیەکی فەرمی
لەگەڵ ناکەین ".