یەکێتی ئەندامانی شاندەکەی گۆڕی و لەگەڵ پارتی لەکۆبونەوەدایە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1434 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی هەردوولا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر لە کۆبوونەوەدان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، د. یوسف گۆران و د. ڕێواز فایەق ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لە پارتی پشتیوان سادق و مەحمود محەمەد لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.

ئەو سەرچاوەیەی شارپرێس باسی لەوەکرد، یەکێتی تیمی دانوستانکاری گۆڕیوە، لە کۆبوونەوە فراوانەکانی داهاتوودا ئەندامانی نوێی شاندی ئەو حزبە لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە.