شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عێراق نیازی خۆی بۆ كاراكردنی مادەی دەستووری تایبەت بە پیادەكردنی دەسەڵاتەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دووپاتكردەوە، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی ڕێگریكردن لە هەر جۆرە شەڕێكی ناوخۆی نێوان هێزە ئەمنییەكان كردەوە.
ئامێدی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وەڵامی پرسیارێكی سەبارەت بە ماددەی ٧٣ بڕگەی ٩ دایەوە كە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی كۆمار دیاری دەكات بەجۆرێك سەرۆك كۆمار دەتوانێت ڕۆڵی فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكان لەبواری تەشریفاتیدا پیادەبكات، ڕایگەیاندووە، "دەبێت ئەم بابەتە چالاك بكرێت، و بۆ ئەو مەبەستە كار دەكرێت".
كاتێك پرسیاری لەبارەی ڕۆڵی ناوبراوەوە لێكرا ئەگەر گرژی و ناكۆكی نێوان بەغدا و هەولێر پەرە بسێنێت، دووپاتیكردەوە كە كاردەكات بۆ ئەوەی "ڕێگری لە پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكاندا بكرێت".