نێچیرڤان بارزانی: دوای ریفراندۆم هەولێر گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكات

عیراق

07/07/2017‌ 1174 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم هەولێر لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكات

نێچیرڤان بارزانی لەمیانی چاوپێكەوانتێكی لەگەڵ ئاژانسی "تاس"ی روسی راشیگەیاند، دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم لەمانگی نۆی داهاتوو، پرسی گفتوگۆكان لەگەڵ بەغداو وڵاتانی تریش دەستپێدەكەن‌و بەردەوامیشیان دەبێت.

سەرۆكی حكومەت جەختیكردووەتەوە، كە پرسی پرۆسەی دەنگدان بۆ ریفراندۆم دواناكەوێت، بەڵام پرسی سەربەخۆیی پرسێكەو دواتر لەسەر ئەنجامی دەنگدانی خەڵكی هەرێم‌و گفتوگۆكان یەكلادەبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، كە ئەمە كاردانەوەی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی لێكەوتووەتەوە.

هاوكات مەسعود بارزانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، كە شەوی رابردوو بڵاوبووەوە، رایگەیاند "لەپرسی راگەیاندنی سەربەخۆیی بۆ كوردستان پاشەكشە ناكەین".

هـ ـ ح

بەپەلە