نوری مالیكی: ئامانجی بارزانی دروستكردنی دەوڵەتێكی گەورەی كوردییە

عیراق

21/07/2017‌ 4568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، مەسعود بارزانی تەنیا نایەوێت دەوڵەتێكی كوردی لەعێراق رابگەیەنێت، بەڵكو "دەیەوێت كوردستانی گەورە دروستبكات".

نوری مالیكی راشیگەیاند "ئەو دەوڵەتی بارزانی دەیەوێت دروستیبكات، ئێران‌و عێراق‌و توركیاش دەگرێتەوە، كە ئەوە ئامانجێكی مێژوویی ناوبراوە".

ئەو قسانەی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ ئاژانسی "سپۆتنیك"ی روسی، كە راشیگەیاندووە "ئەو هەوڵەی بارزانی نایاسایی‌و نادەستوورییە".

بەقسەی مالیكی كورد دەنگی بەدەستووری عێراق داوەو لەدەستووریشدا فیدراڵی بۆ كورد مسۆگەر كراوە، بۆیە هەنگاونان بەپێچەوانەوە، دەبێتە "هەنگاوێكی نادەستووری".

ئەمە لەكاتێكدایە مەسعود بارزانی‌و زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیاریانداوە، رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێم ئەنجامبدەن، كە ئەوە كاردانەوەی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی بەدواوە هاتووە.

هـ ـ ح

بەپەلە