ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بۆ ئامادەكردنی نەخشەڕێیەك كۆدەبێتەوە

کوردستان

29/07/2017‌ 764 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەكردنی نەخشەڕێیەك كۆدەبێتەوە، كە لەگەڵ ئەوەش كار بۆ چەند پرسێكی تر دەكات.

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم رۆژی یەك شەممە لەسەڵاحەدین‌و بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە، كە ئەوە دووەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكەیە لەدوای پێكهێنانی.

ئەنجوومەنەكە سبەی بۆ ئامادەكردنی نەخشەڕێیەك كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو نەخشەرێیە ببێتە بەرنامەی كارەكانی داهاتووە، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی ریفرادۆم.

هەروەها ئەنجوومەنەكە سبەی باسی سەردانەكانی داهاتوو بۆ وڵاتانی دراوسێ‌‌و جیهان دەكات‌و لەو بارەشەوە بڕیاری پێویست دەدات.

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دوای ئەوەی بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان‌و مەسعود بارزانی بڕیاریاندا لەمانگی نۆی ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجامبدەن، پێكهێنراو ئەنجوومەنەكەش سەرپەرستی كاروبارەكانی پرۆسەكە دەكات.

هـ ـ ح