بڕیارەكانی لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێم بەفەرمی بڵاوكرایەوە

کوردستان

30/07/2017‌ 1727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی‌و بەشداری كۆسرەت ڕەسوڵ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نوێنەری پارتە سیاسی‌و پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئایینییەكانی ئەندام لەو ئەنجوومەنە بەڕێوەچوو.

كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ یەك شەممە ئەنجامدراو لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن‌و ڕاپرسی لەهەرێمی كوردستان، بەشدار بوو و وردەكارییە تەكنیكییەكانی كۆمسیۆنی بۆ ئامادەكاری ڕیفراندۆم لەڕۆژی دیاریكراوی خۆیدا خستەڕوو و ئامادەیی تەواوی كۆمسیۆنی بۆ تەواوكردنی پێداویستییەكان‌و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ڕۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ ڕاگەیاند.

دوای تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی‌و دوا پێشهاتەكان‌و هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و پڕۆسەی سیاسی ناوخۆی هەرێم، بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە درا:

یەكەم: كۆبوونەوەكە بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی مەسعود بارزانی‌و كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بۆ پێكهێنانی شاندی دانوستان لەگەڵ بەغدا.

دووەم: كۆبوونەوە بڕیاریدا لەماوەی دوو هەفتەدا پەرلەمانی كوردستان دەستبەكاربكات بۆ چارەسەری كێشەكان‌و پشتیوانی لەڕیفراندۆم.

سێیەم: لەبارەی پڕەنسیپەكانی پێكهاتەو سكرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ كرا.

هــ ـ ح

بەپەلە