شاندی هەرێم بۆ بەغدا كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات

عیراق

07/08/2017‌ 741 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو شاندەی بڕیارە بۆ پرسی ریفراندۆمی هەرێم بچێتە شاری بەغدا كۆدەبێتەوە.

شاندەكە، ئەمڕۆ دوو شەممە كۆبوونەوەی یەكەمی خۆی دەكات، كە بڕیارە لەماوەی داهاتوو بۆ پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم سەردانی شاری بەغدا بكات.

شاندەكە لەلایەن مەسعود بارزانی‌و كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتی دەكرێت‌و بڕیارە ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی سەردانیكردنیان بۆ بەغدا لەداهاتوو بدەن.

شاندەكە لەسەر راسپاردەی دواین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، كە مانگی رابردوو ئەنجامدرا پێكهێنراوەو بڕیارە لەسەردانەكەی بۆ بەغدا پرسی ریفراندۆم لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان تاوتوێبكات.

هـ ـ ح